به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «نەجبل مەنقوش» لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ «چاووش ئوغلو» لە پشتگریی ئانکارا لە وڵاتەکەی بۆ بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێزی گرت و لە سەر پێکھاتنی پەیوەندییەکی جیاواز لەگەڵ ئانکارادا لە ئاراستەی بەرژەوەندیی ھەردووک وڵات پێی داگرت.
وەزیری دەرەوەی تازەی دەوڵەتی یەکگرتووی نیشتیمانیی لیبی داوای لە تورکیا کرد کە لە بارەی ڕاپەڕاندنی ڕێکەوتنی ئاگربڕ و دەرەنجامەکانی کۆنفرانسی بەرلین لەوانە بردنە دەرەوەی ھێزی بیانی و بەکرێگیراوان لە خاکی لیبی لە چوارچێوەی پشتگری لە سەروەریی خاکی ئەم وڵاتە ھاوکاری بکات.
«چاووش ئوغلو» لە وەڵامی ئەو داخوازییەی «مەنقوش» ڕایگەیاند: ئەو ھێزانەی تورکیا کە لڕە لیبی جێگیر کراون بەشێکن لە ڕێککەوتن لە بارەی ڕاھێنانی ھێزەکانی لیبی کە پەیمانەکەی پێشتر لەگەڵ دەوڵەتی پێشووی لیبی دا بەستراوە.
342/